سورەت 18 · جوزء 16
سورة الكهف · 18:99
۞ وَتَرَكْنَا بَعْضَهُمْ يَوْمَئِذٍ يَمُوجُ فِي بَعْضٍ ۖ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَجَمَعْنَاهُمْ جَمْعًا
له‌و ڕۆژه به‌دواوه وازمان لێهێنان تا وه‌ک شه‌پۆل به‌ناو یه‌کدا بێن، یاخود وازمان لێهێنان بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی (که به‌ربه‌سته‌که ده‌شکێت و به په‌له) وه‌کو لێشاودێنه ده‌رێ و شه‌پۆل ده‌ده‌ن به‌ناو یه‌کدا (که یه‌کێکه له نیشانه‌کانی کۆتایی هاتنی دنیا)، ئه‌وسا فوو ده‌کرێت به - صور - دا، به‌و هۆیه‌وه هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی به ته‌واوی کۆ ده‌که‌ینه‌وه (بۆ موحاسه‌به و لێپرسینه‌وه).
تەفسیر
ھەندێک لە مەخلوقات و بەدیھێنراوەکانمان (زانایان دەڵێن : مەبەست پێی یەئجوج و مەئجوجە) لە کۆتایی دونیا و پێش ھاتنی ڕۆژی دوایی وازیان لێدەھێنین، تاوەکو شەپۆل دەدەن و دێن بەیەکدا و تیکەڵاوی خەڵک دەبن، جا ئەو کاتەی فووی دووەم کرا بە کەڕەنادا (بە صوردا) ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکانی خوا کۆ دەکەینەوە بۆ لێپرسینەوە و پاداشت و تۆڵە لێسەندنەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە