سورەت 18 · جوزء 16
سورة الكهف · 18:98
قَالَ هَٰذَا رَحْمَةٌ مِنْ رَبِّي ۖ فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ رَبِّي جَعَلَهُ دَكَّاءَ ۖ وَكَانَ وَعْدُ رَبِّي حَقًّا
(ئه‌وسا ذو القرنین) وتی: دروستکردنی ئه‌م به‌ربه‌سته ڕه‌حمه‌تێک بوو له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه، ئینجا کاتێک په‌روه‌ردگارم بڕیاری تێکدانی بدات، ورد و خاشی ده‌کات، بێگومان به‌ڵێنی په‌روه‌ردگارم حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه.
تەفسیر
(ذو القرنین) وتی:ئەم بەربەستە رەحمەتێكی خوای گەورەیە بەردەم یەئجوج و مەئجوجی گرت و ڕێگری لێکردن لە بڵاوکردنەوەی خراپەکاری لە زەویدا، جا ئەگەر ئەو کاتە ھات خوای گەورە دیاری کردووە بۆ دەرچوونیان پێش ھاتنی ڕۆژی دوایی، ئەوا ئەو بەربەستە دەڕوخێنێت لەگەڵ زەوی یەکسانی دەکات، وە بەڵێنی خوای گەورەش بە یەکسانی کردنی ئەو بەربەستە لەگەڵ زەوی و ھاتنە دەرەوەی یەئجوج و مەئجوج بەڵێنێکی جێگیر و نەگۆڕە و ڕاستە و دێتە دی.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە