سورەت 18 · جوزء 16

سورة الكهف · 18:96

آتُونِي زُبَرَ الْحَدِيدِ ۖ حَتَّىٰ إِذَا سَاوَىٰ بَيْنَ الصَّدَفَيْنِ قَالَ انْفُخُوا ۖ حَتَّىٰ إِذَا جَعَلَهُ نَارًا قَالَ آتُونِي أُفْرِغْ عَلَيْهِ قِطْرًا

پارچه ئاسنم بۆ بهێنن و (که‌ڵه‌که‌ی بکه‌ن) هه‌تا ئه‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ری هه‌ردوو کێوه‌که‌ی پڕ کرد، ئه‌وسا فه‌رمانیدا، تا به (موشه‌ده‌مه‌) فوو بکه‌ن له‌و ئاگره‌ی که له ژێریدا کرابۆوه‌، هه‌تا کاتێک هه‌مووی کرد به ئاگر، ئینجا (ذو القرنین) وتی: ئاده‌ی مسی تواوه‌م بۆ بهێنن تا بیکه‌م به‌سه‌ریدا (مس له‌گه‌ڵ ئاسندا تێکه‌ڵ بکرێت پێکهاته‌یه‌کی به‌هێزی لێ دروست ده‌بێت).

تەفسیر

پارچە ئاسنم بۆ ئامادەکەن، ئەوە بوو ئەوانیش بۆیان ئامادە کرد و لەسەر یەک کەڵەکەیان کرد تا دیوارێکی لە نێوان ھەردوو شاخەکە دروستکرد، ئەمبەر و ئەوبەری یەکسانکرد، ئەمجا بە کرێکارەکانی وت: ئادەی ئاگر بکەنەوە لەسەر ئەم پارچە ئاسنانە، تا ئەو کاتەی پارچە ئاسنەکان سوور سوور بوونەوە، ئەمجا وتی: ئێستا مسم بۆ ئامادە بکەن با بیتوێنەمەوە بەسەریدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە