سورەت 18 · جوزء 16

سورة الكهف · 18:95

قَالَ مَا مَكَّنِّي فِيهِ رَبِّي خَيْرٌ فَأَعِينُونِي بِقُوَّةٍ أَجْعَلْ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ رَدْمًا

(ذو القرنین) وتی: ئه‌و ده‌سه‌ڵات و زانیاری و شتانه‌ی په‌روه‌ردگارم پێی به‌خشیووم چاکتره بۆ من (له پاره و سامان) جا ئێوه به‌هێزی بازوو یارمه‌تیم بده‌ن تا به‌ربه‌ستێکی به‌هێز له نێوان ئێوه و ئه‌واندا دروست بکه‌م.

تەفسیر

(ذو القرنین) یش وتی: ئەوەی پەروەردگارم ڕۆزیداوم لە موڵک و سامان و دەسەڵات باشترە لەو ماڵ و خەرجییەی ئێوە دەمدەنێ، ئێوە بەھێز و بازووی پیاوەکان و ئامێرەکانتان یارمەتیم بدەن، ئەوجا لە نێوان ئێوە و ئەواندا بەربەستێک دروست دەکەم.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە