سورەت 18 · جوزء 15
سورة الكهف · 18:9
أَمْ حَسِبْتَ أَنَّ أَصْحَابَ الْكَهْفِ وَالرَّقِيمِ كَانُوا مِنْ آيَاتِنَا عَجَبًا
(به‌ڵگه‌یه‌کی تر له‌سه‌ر زیندوو بوونه‌وه ئه‌وه‌یه که خوای گه‌وره ده‌پرسێت) ئایا وا دانانێییت که به‌ڕاستی یارانی ئه‌شکه‌وت و تابلۆ (که ناویانی له‌سه‌ر نووسراوه) له نیشانه‌و به‌ڵگه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی ئێمه‌ن؟! (له سه‌رده‌می پاشایه‌کی زۆرداری خوانه‌ناسدا چه‌ند لاوێکی ئیماندار هه‌ست ده‌که‌ن که ئیمان و ژیانیان له مه‌ترسیدایه بۆیه ڕوو ده‌که‌نه ئه‌شکه‌وتێك، له‌وێدا ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ خوای گه‌وره خه‌ویان لێ ده‌خات)...
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەری خوا - گومانت وا نەبێت چیرۆک و بەسەرھاتی ھاوەڵانی ئەشکەوت و ئەو تەتەڵە و پارچە بەردەی کە ناوەکانیانی لەسەر نووسرابوو لە بەڵگە و نیشانە سەر سوڕھێنەرەکانمانە، بەڵکو سەر سوڕھێنەرتر لەو چیرۆک و بەسەرھاتە، بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوییە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە