سورەت 18 · جوزء 15
أوائل الكهف · سورة الكهف 18:10
إِذْ أَوَى الْفِتْيَةُ إِلَى الْكَهْفِ فَقَالُوا رَبَّنَا آتِنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً وَهَيِّئْ لَنَا مِنْ أَمْرِنَا رَشَدًا
کاتێك لاوه‌کان په‌نایان برده به‌ر ئه‌شکه‌وته‌که‌و نزایان کرد، جا وتیان: په‌روه‌ردگارا له‌لایه‌ن خۆته‌وه ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تایبه‌تیمان پێ ببه‌خشه و له سۆزی خۆت به‌هره‌وه‌رمان بکه‌و ڕێگه‌ی ڕزگاری و سه‌رفرازیمان بۆ بسازێنه له‌م کاره‌ماندا.
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەر - باسی ئەوە بکە کاتێک لاوە باوەڕدارەکان لەبەر پارێزگاری کردن لە ئاینەکەیان پەنایان بۆ ئەشکەوتەکە برد، وە لە خوای گەورە پاڕانەوە و وتیان: ئەی پەروەردگارمان بمانخەرە بەر ڕەحمەت و میھرەبانی خۆت و لەگوناھەکانمان خۆشبە، وە ڕزگارمان بکە لە دوژمنەکانمان، وە ئەم کۆچک و ھەڵھاتنەمان لە بێباوەڕان بەرەو باوەڕ و ئیمان بۆ بکە بە مایەی ھیدایەت و ڕێنمونی بۆ سەر ھەق و ڕاستی.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە