سورەت 18 · جوزء 16
سورة الكهف · 18:83
وَيَسْأَلُونَكَ عَنْ ذِي الْقَرْنَيْنِ ۖ قُلْ سَأَتْلُو عَلَيْكُمْ مِنْهُ ذِكْرًا
ده‌رباره‌ی (ذو القرنین) یش پرسیارت لێ ده‌که‌ن، پێیان بڵێ: گۆشه‌یه‌ک له به‌سه‌رهاتی ئه‌وتان بۆ باس ده‌که‌م.
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەری خوا - موشریک و بتپەرستان و جولەکەکان لەبارەی (ذو القرنین) ــەوە پرسیارت لێدەکەن و تاقیت دەکەنەوە، تۆیش بڵێ: ھەندێک لەبەسەرھاتی ئەو پیاوەتان بۆ دەگێڕمەوە تاوەکو بیری لێبکەنەوە و پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە