سورەت 18 · جوزء 16

سورة الكهف · 18:82

وَأَمَّا الْجِدَارُ فَكَانَ لِغُلَامَيْنِ يَتِيمَيْنِ فِي الْمَدِينَةِ وَكَانَ تَحْتَهُ كَنْزٌ لَهُمَا وَكَانَ أَبُوهُمَا صَالِحًا فَأَرَادَ رَبُّكَ أَنْ يَبْلُغَا أَشُدَّهُمَا وَيَسْتَخْرِجَا كَنْزَهُمَا رَحْمَةً مِنْ رَبِّكَ ۚ وَمَا فَعَلْتُهُ عَنْ أَمْرِي ۚ ذَٰلِكَ تَأْوِيلُ مَا لَمْ تَسْطِعْ عَلَيْهِ صَبْرًا

دیواره‌که‌ش که چاکم کرده‌وه‌، خاوه‌نه‌که‌ی دوو منداڵی هه‌تیووی شارۆچکه‌که بوون، له‌ژێریدا گه‌نجینه‌یه‌کی (زێڕو زیویان) هه‌بوو (که باوکیان بۆی شاردبوونه‌وه‌، ئه‌گه‌ر گوێمان پێ نه‌دایه‌، باران و لافاو ده‌ری ده‌خست و ئه‌و خه ڵکه ڕه‌زیله‌ی که میوانداریان لێ نه‌کردین‌، ده‌ستیان ده‌که‌وت)، باوکی ئه دوو منداڵه‌ش خواناس و چاک بوو، جا په‌روه‌ردگارت ویستی کاتێک گه‌نجینه‌که‌یان ده‌ست بکه‌وێت که گه‌وره و به‌هێزبن، ئه‌وسا ده‌ری بهێنن، ئه‌مه‌ش وه‌کو ڕه‌حمه‌تێکی تایبه‌تی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه (له‌به‌ر خاتری باوکیان)، دڵنیاشبه که هه‌موو ئه‌و کارانه‌م له خۆوه نه‌کردووه‌، ئیتر ئه‌وه بوو ڕاز و نهێنی ئه‌و شتانه‌ی که خۆت بۆ نه‌ده‌گیرا کاتێک ئانجامم ده‌دان.

تەفسیر

سەبارەت بە دیوارەکەیش کەڕاستم کردەوە و ڕێگریت کرد لێم لە ڕاستکردنەوەی، ئەو دیوارە ھی دوو مناڵی ئەو شارە بوو لێوەی ھاتین ، وە باوکیشیان مردبوو، وە لەژێر ئەو دیوارەدا گەنجینەیەکی شاراوەی ئەو دوو مناڵەی لێبوو، باوکی ئەو دوو مناڵەیش پیاوێکی ساڵح وخواناس بوو، - ئەی موسا- پەروەردگارت ویستی ئەو دوو مناڵە گەورە ببن و بگەنە سەر ھێز و تاقەتی خۆیان، ئەو کاتە ئەو گەنجینەیەی خۆیان لەژێر دیوارەکەدا دەربھێنن، چونکە ئەگەر دیوارەکە بڕوخایە ئەوا گەنجینە و سامانەکەیان دەردەکەوت و بۆی ھەبوو بفەوتایە و خەڵکی بیبردایە، ئەمەیش لەڕەحم ومیھرەبانی پەروەردگارتەوە بوو بۆیان، وە ھەرچیەکیشم کرد دڵنیابە لەخۆمەوە نەمکردن، بەڵکو گشتی بەفەرمانی خوای گەورە بوو، ئەوەش لێکدانەوە و شیکردنەوەی ئەو کارانە بوو کە تۆ ئارامت نەگرت لەسەریان.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە