سورەت 18 · جوزء 15
سورة الكهف · 18:64
قَالَ ذَٰلِكَ مَا كُنَّا نَبْغِ ۚ فَارْتَدَّا عَلَىٰ آثَارِهِمَا قَصَصًا
موسا علیه السلام وتی: ههر ئهوهبوو که ئێمه دهمانویست (واته: دهبوو ئا لهو شوێنهدا چاوهڕێ بوینایه) ئیتر به ناچاری گهڕانهوه بۆ ئهو شوێنهی که به جێیان هێشتبوو.
تەفسیر
موسا (سەلامی خوای لێ بێت) بە خزمەتکارەکەی وت : ئێمەش ھەر ئەوەمان دەویست، ئەوە نیشانەی جێگای ئەو پیاو چاکەیە ئێمە بە شوێنیدا دەگەڕێین، پاشان بە شوێن پێی خۆیاندا گەڕانەوە بۆ ئەوەی ڕێگاکە ون نەکەن، بەو شێوەیە بەردەوام بوون تاگەیشتنەوە بە بەردە گەورەکە، ئەو جێگایەی کە ماسییەکەی لێ زیندوو بوویەوە و ڕێگای دەریای گرتەبەر.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە