سورەت 18 · جوزء 15
سورة الكهف · 18:63
قَالَ أَرَأَيْتَ إِذْ أَوَيْنَا إِلَى الصَّخْرَةِ فَإِنِّي نَسِيتُ الْحُوتَ وَمَا أَنْسَانِيهُ إِلَّا الشَّيْطَانُ أَنْ أَذْكُرَهُ ۚ وَاتَّخَذَ سَبِيلَهُ فِي الْبَحْرِ عَجَبًا
لاوه‌که وتی: ئه‌گه‌ر له بیرت بێت ئه‌و کاته‌ی که چووینه سه‌ر به‌رده گه‌وره‌که (بۆ حه‌وانه‌وه) من بیرم چوو باسی ماسیه‌که‌ت بۆ بکه‌م، که‌سیش له بیری نه‌بردمه‌وه شه‌یتان نه‌بێت، که بۆتی باس بکه‌م، له‌ڕاستیدا ئه‌و ماسیه (زیندوو بۆوه‌و) به شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌یر خۆی کرد به‌ناو ده‌ریادا.
تەفسیر
خزمەتکارەکەی پێی وت: نەتبینی ئەو کاتەی لە پەنای بەردە گەورەکەدا بووین چی ڕوویدا؟! لەبیرم چوو باسی ماسییەکەت بۆ بکەم، ھەر شەیتانیش لەبیری بردمەوە بۆتی بگێڕمەوە، لەلای بەردەکە ماسییەکە بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر زیندوو بوویەوە و ھەڵبەزی و ڕێگای بۆ ناو دەریاکە گرتەبەر.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە