سورەت 18 · جوزء 15
سورة الكهف · 18:52
وَيَوْمَ يَقُولُ نَادُوا شُرَكَائِيَ الَّذِينَ زَعَمْتُمْ فَدَعَوْهُمْ فَلَمْ يَسْتَجِيبُوا لَهُمْ وَجَعَلْنَا بَيْنَهُمْ مَوْبِقًا
ڕۆژێك دێت که خوا له هاوه‌ڵگه‌ران ده‌پرسێت و پێیان ده‌ڵێت: کوا ئه‌و شه‌ریك و هاوه‌ڵانه‌ی که بۆ منتان بڕیار ده‌دا، جا بانگیان لێ ده‌که‌ن و هاواریان لێده‌که‌ن، (به‌ڵام بێ سووده) هه‌ر وه‌ڵامیشیان ناده‌نه‌وه، ئیتر بۆ هه‌میشه سزای سه‌خت ده‌خه‌ینه نێوانیانه‌وه.
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەر - باسی ڕۆژی قیامەتیان بۆ بکە، کاتێک خوای گەورە بەو کەسانە دەڵێت کە لە دونیادا ھاوەڵ و شەریکیان بۆ دانابوو: ئەو ھاوەڵ و شەریکانەی کە پێتان وابوو ھاوەڵ و شەریکی منن بانگیان بکەن بەڵکو بتوانن یارمەتیتان بدەن و سەرتان بخەن، بانگیان کردن بەڵام نەھاتن بەدەم بانگەکەیانەوە و نەیانتوانی یارمەتیان بدەن و سەریان بخەن، وە جێگایەکی بەھیلاکدەرمان داناوە بۆ ئەوان لەنێوان خۆیان و خواکانیان کە ھاوبەشن تێیدا،کە بریتیە لە ئاگری دۆزەخ.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە