سورەت 18 · جوزء 15
سورة الكهف · 18:51
۞ مَا أَشْهَدْتُهُمْ خَلْقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَلَا خَلْقَ أَنْفُسِهِمْ وَمَا كُنْتُ مُتَّخِذَ الْمُضِلِّينَ عَضُدًا
وه‌نه‌بێت من له‌کاتی دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا ئه‌وانم ئاماده کردبێت، بگره هه‌تا له دروست بوونی خۆشیان ئاگادارنین، به‌ڕاستی من هه‌رگیز ئه‌وانه‌ی خه‌ڵك گومڕا ده‌که‌ن نه‌مکردووه به‌یارمه‌تیده‌ری خۆم و پشتم پێ نه‌به‌ستوون.
تەفسیر
ئەوانەی ئێوە لەبری من کردووتان بەدۆست و پشتیوانی خۆتان وەک ئێوە بەندە و ملکەچی خوان، بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەویم پیشان نەداون کاتێک بەدیمھێنان، بەڵکو ئەوان ھەر بوونیان نەبوو، وە بەدێھێنانی ھەندێکیانم پیشانی ھەندێکی تریان نەداوە، من تەنھا خۆم ھەموو شتەکانم بەدێھێناوە و بەڕێوەیشیان دەبەم، وە من گومڕاکانی شەیتان و مرۆڤ و جنۆکەم نەکردووە بەیارمەتیدەر و پشتیوانی خۆم، چونکە من بێ نیاز و دەوڵەمەندم لەوەی یارمەتیدەر و پشتیوان بۆ خۆم دابنێم.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە