سورەت 18 · جوزء 15
سورة الكهف · 18:37
قَالَ لَهُ صَاحِبُهُ وَهُوَ يُحَاوِرُهُ أَكَفَرْتَ بِالَّذِي خَلَقَكَ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ مِنْ نُطْفَةٍ ثُمَّ سَوَّاكَ رَجُلًا
هاوهڵه ئیماندارهکهی لهکاتێکدا که گفتوگۆی لهگهڵدا دهکرد پێی وت: ئایا باوهڕت نهماوه بهو زاتهی که سهرهتا تۆی له خاك دروست کردووه؟! لهوهودوا نوفتهیهك بوویت، پاشان کردیتی به پیاو؟!
تەفسیر
ھاوڕێ باوەڕدارەکەی ھەر بیری لە وتەی ھاوڕێ بێباوەڕەکەی دەکردەوە و پێی وت: ئایا تۆ باوەڕت نییە بەو زاتەی کە تۆی لەبنچینەدا دروستكردووە (واتا باوکە ئادەمی لەسەرەتاوە لەگڵ دروستکرد)؟ پاشان تۆی لە ئاوێکی قێزەونی دروستکرد، دواتر کردیتی بەم پیاوەی ئێستا، جەستە و ئەندامەکانی لاشەتی بەم شێوە جوانە ڕێکخست و تەواو کامڵی کردیت، ئەو زاتەی توانای ئەوەی ھەبووبێت، بێگومان توانای ئەوەیشی ھەیە پاش مردن جارێکی تر زیندووت بکاتەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە