سورەت 18 · جوزء 15

سورة الكهف · 18:36

وَمَا أَظُنُّ السَّاعَةَ قَائِمَةً وَلَئِنْ رُدِدْتُ إِلَىٰ رَبِّي لَأَجِدَنَّ خَيْرًا مِنْهَا مُنْقَلَبًا

واشنازانم قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، سوێند به خوا ئه‌گه‌ر بمگێڕنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارم دوای مردنم، ئه‌وه دڵنیام که‌لای ئه‌ویش جێگه‌و ڕێگه‌و چه‌نده‌ها باخی ڕازاوه‌ی له‌مه باشترم بۆ ئاماده کراوه‌.

تەفسیر

وە باوەڕم نییە کە ڕۆژی قیامەتیش ڕوو بدات، بەڵکو ژیانی دونیا بەردەوام دەبێت، خۆ ئەگەر گریمان ڕۆژی قیامەت ھات و پاش مردن گەڕاینەوە لای پەروەردگارم و زیندوو بووینەوە ئەوا دڵنیام لەوێش لەم باخ و باخات و ڕەز و کانیاو و ڕووبارە باشترم دەست دەکەوێت، لە دونیادا دەوڵەمەندبیت وادەخوازێت لەپاش زیندووبوونەوەیش ھەر دەوڵەمەند بیت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە