سورەت 18 · جوزء 15
سورة الكهف · 18:14
وَرَبَطْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ إِذْ قَامُوا فَقَالُوا رَبُّنَا رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ لَنْ نَدْعُوَ مِنْ دُونِهِ إِلَٰهًا ۖ لَقَدْ قُلْنَا إِذًا شَطَطًا
ئێمه‌ش دڵه‌کانیانمان دامه‌زراو کرد‌و ترسمان تێدا نه‌هێشت (بڕیاریاندا کۆمه‌ڵگه‌ی نه‌فامی به‌جێبهێڵن) کاتێك هه‌ستان و وتیان: په‌روه‌ردگاری ئێمه په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه، هه‌رگیز هاناو هاوار بۆ هیچ خوایه‌کی تر نابه‌ین جگه له‌و، ئه‌گه‌ر له‌و ڕاستی یه لابده‌ین، سوێند به خوا ئه‌وه بێگومان ئێمه له‌و کاته‌دا قسه‌ی نابه‌جێ و نادروستمان کردووه.
تەفسیر
دڵەکانیشیانمان بە باوەڕ بەھێز کرد، وە زیاتر ئارامیمان پێ بەخشین لەسەر بەجێھێشتنی خاک و نیشتمان و وڵات، کاتێک ھەستانەوە و ڕوو بەڕووی پاشا بێباوەڕەکە بوونەوە و لەبەردەمیدا باوەڕی خۆیان ڕاگەیاند بە خوای تاک و تەنھا، وە پێیان وت: ئەو پەروەردگارەی ئێمە باوەڕمان پێیەتی و پەرستومانە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوییە، وە جگە لەو ھیچ خوایەی درۆی تر ناپەرستین، وتمان: ئەگەر جگە لەخوای گەورە ھەر شتێکی تر بپەرستین ئەوا بێگومان قسەیەکی ستەم و درۆ و ناھەقمان بەدەمدا ھاتووە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە