سورەت 18 · جوزء 15
سورة الكهف · 18:13
نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ نَبَأَهُمْ بِالْحَقِّ ۚ إِنَّهُمْ فِتْيَةٌ آمَنُوا بِرَبِّهِمْ وَزِدْنَاهُمْ هُدًى
ئێمه به‌ڕاستی و دروستی هه‌واڵی به‌سه‌رهاتی ئه‌و لاوانه‌ت بۆ ده‌گێڕینه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌وانه لاوانێك بوون باوه‌ڕی دامه‌زراویان هێنابوو به په‌روه‌ردگاریان، ئێمه‌ش زیاتر له نووری ئیمان و هیدایه‌ت به‌هره‌وه‌رمان کردن.
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەر - ئێمە ئاگادارت دەکەینەوە لەسەر گوزشتەی ئەوانە و چیرۆکی ئەوانەت بەڕاستی بۆ دەگێڕینەوە کەھیچ گومانێکی تێدا نەبێت، بەڕاستی ئەوانە کۆمەڵە لاوێک بوون باوەڕیان ھێنا بە پەروەردگاریان، وە گوێرایەڵی فەرمانەکانی بوون، ئێمەیش زیاتر ڕێنماییمان کردن، وە لەسەر ھەق و ڕاستی زیاتر دامەزراومان کردن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە