سورەت 18 · جوزء 16
سورة الكهف · 18:105
أُولَٰئِكَ الَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِ رَبِّهِمْ وَلِقَائِهِ فَحَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فَلَا نُقِيمُ لَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَزْنًا
ئه‌وانه که‌سانێکن که باوه‌ڕیان به به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان نه‌بووه‌و به‌نیازی ئاماده‌بوونی به‌رده‌م باره‌گای خوایی نه‌بوون، ئیتر هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌کانیان بێ نرخ و پووچ بووه‌وه، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا هیچ جۆره بایه‌خ و نرخێکیان بۆ دانانێین.
تەفسیر
ئەوانە ئەوانە بوون باوەڕیان نەبوو بە ئایەت و نیشانەکانی پەروەردگاریان، ئەو ئایەت نیشانانەی بەڵگە بوون لەسەر یەکخواپەرستی زاتی ھەق تەعالای ئەو، وە باوەڕیان نەبوو بەزیندووبوونەوە و گەیشتنەوە بە خوای خۆیان، بۆیە لەبەر کوفر و بێباوەڕیان ھەرچی کار و کردەوەیان ھەبوو ھەمووی پووچ و بەتاڵ بوویەوە، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا ھیچ سەنگ و قورساییەکیان بۆ دانانێین (ھیچ بەھایەکیان نییە لای خوای گەورە).
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە