سورەت 18 · جوزء 16
سورة الكهف · 18:104
الَّذِينَ ضَلَّ سَعْيُهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَهُمْ يَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ يُحْسِنُونَ صُنْعًا
(ئه‌وانه) ئه‌و که‌سانه‌ن که هه‌وڵ و کۆششیان له‌ژیانی دنیادا، به‌زایه و به‌هه‌ده‌ر چووه به‌مه‌رجێک وایان ده‌زانی که به‌ڕاستی کاری چاک ده‌که‌ن و کرده‌وه‌ی ڕه‌وا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
تەفسیر
ئەوانەن لە ڕۆژی قیامەتدا دەبینن ئەو کار وکردەوە و ھەوڵ و کۆششانەی لە دونیا کردبوویان ھەر ھەمووی بەزایە چووە و خوا ھیچی لێ وەرنەگرتوون، ئەوان وایاندەزانی کاری باش و شایستەیان کردووە، وە لە ڕۆژی دواییدا سوودی لێ دەبینن و بەری ڕەنجیان دەبیننەوە، بەڵام نازانن ئەوەی ئێستا ڕوو دەدات پێچەوانەی ئەوەیە كە ئەوان بیریان لێدەکردەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە