سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:93

أَوْ يَكُونَ لَكَ بَيْتٌ مِنْ زُخْرُفٍ أَوْ تَرْقَىٰ فِي السَّمَاءِ وَلَنْ نُؤْمِنَ لِرُقِيِّكَ حَتَّىٰ تُنَزِّلَ عَلَيْنَا كِتَابًا نَقْرَؤُهُ ۗ قُلْ سُبْحَانَ رَبِّي هَلْ كُنْتُ إِلَّا بَشَرًا رَسُولًا

یان کۆشك و ته‌لارو ماڵێکت هه‌بێت که به (ئاڵتون و زیوو شتی جوان) نه‌خشێنرابێت و زه‌خره‌فه کرابێت، یان (ببینین)که به‌ره‌و ئاسمان بڵندو به‌رز ده‌بیته‌وه‌، ئێمه هه‌رگیز به‌وه‌ش باوه‌ڕ ناکه‌ین هه‌تا کتێبێك دانه‌به‌زێنیت و بیخوێنینه‌وه‌، تۆش پێیان بڵێ: پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارم.. (باشه‌، که‌ی ئه‌وانه له ده‌ست مندایه‌) من ته‌نها پێغه‌مبه‌رێکم له‌گرۆی ئاده‌میزادو هیچی تر نیم (ئێوه‌ش له‌و ئاسته‌دا نین ئه‌و بیانوانه‌تان جێبه‌جێ بکه‌ین).

تەفسیر

یا کۆشک و ماڵێکت ھەبێت بە زێر و زیو نەخشرابێت، یان بەرز بیتەوە بۆ ئاسمان، وە دڵنیابە بەسەرکەوتنیشت بۆ ئاسمان باوەڕ ناکەین کە پێغەمبەریت تاوەکو لەو سەرەوە گەڕایتەوە لەگەڵ خۆتدا پەرتووکێکمان لە لای خواوە بۆ نەھێنیت کە تێیدا نوسرابێت کە تۆ پێغەمبەری خوایت، جا - ئەی پێغەمبەری خوا - پێیان بڵێ: پاکوبێگەردی بۆ خوای گەورە، من ھیچ نیم تەنھا مرۆڤێکم و خوای گەورە کردومی بە پێغەمبەر بۆ ئێوە، من ناتوانم ھیچ شتێک بھێنم، ئیتر چۆن دەتوانم ئەوەی ئێوە پێشنیارتان کردووە بۆتانی بھێنم ؟

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە