سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:92

أَوْ تُسْقِطَ السَّمَاءَ كَمَا زَعَمْتَ عَلَيْنَا كِسَفًا أَوْ تَأْتِيَ بِاللَّهِ وَالْمَلَائِكَةِ قَبِيلًا

یاخود ئاسمان پارچه پارچه به‌سه‌رماندا، هه‌ر وه‌کو خۆت پڕوپاگه‌نده ده‌که‌ی دابارێنه‌، یاخود خوای گه‌وره‌و فریشته‌کانی بهێنه‌و ڕوو به‌ڕوومانی بکه‌!!

تەفسیر

یاخود ئاسمان پارچە پارچە ببێت و بە سەرماندا بڕوخێت وەک پێشووتر باست دەکرد خودا بەو شێوەیە سزامان دەدات، یاخود خوا و فریشتەکانمان بۆ بھێنیت بۆ ئەوەی بە چاوی خۆمان بیبینین تاوەکو شاھیدی ڕاست و دروستی ئەوەت بۆ بدەن کە بانگەشەی بۆ دەکەیت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە