سورەت 17 · جوزء 15
سورة الإسرا‌ء · 17:78
أَقِمِ الصَّلَاةَ لِدُلُوكِ الشَّمْسِ إِلَىٰ غَسَقِ اللَّيْلِ وَقُرْآنَ الْفَجْرِ ۖ إِنَّ قُرْآنَ الْفَجْرِ كَانَ مَشْهُودًا
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) نوێژ ئه‌نجام بده کاتێك خۆر نیوه‌ی ئاسمان به‌جێ ده‌هێڵێت (ئاماژه‌یه بۆ نوێژی نیوه‌ڕۆو عه‌سر) له تاریکی شه‌ویشدا نوێژی (مه‌غریب و عیشا) ئه‌نجام بده، نوێژی به‌یانیانیش (که زۆر قورئانی تێدا ده‌خوێنرێت فه‌رامۆشی مه‌که) به‌ڕاستی قورئان خوێندنی نوێژی به‌یانی ده‌بینرێت (له لایه‌ن فریشته‌کانیشه‌وه).
تەفسیر
نوێژە فەرزەکان بەجوانترین شێوە و ھەر هەموو نوێژێک لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدە، لەو کاتەی ڕۆژ لە نێوەڕاستی ئاسمان لادەدا، ئەمەش نوێژی نیوەڕۆ و عەسر دەگرێتەوە، تا ئەو کاتەی تاریکی شەو دادێت، ئەمەش نوێژی شێوان و خەوتنان دەگرێتەوە، وە نوێژی بەیانیش بکە وە خوێندنی قورئانی تێدا درێژ بکەرەوە، نوێژی بەیانی فریشتەکانی شەو فریشتەکانی ڕۆژ ئامادەی دەبن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە