سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:77

سُنَّةَ مَنْ قَدْ أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ مِنْ رُسُلِنَا ۖ وَلَا تَجِدُ لِسُنَّتِنَا تَحْوِيلًا

(له‌ناوبردن) بڕیارو یاسای ئێمه بووه پێش تۆ (بۆ قه‌ومه خوانه‌ناسه‌کان) کاتێك پێغه‌مبه‌رانیان ده‌رکردبێت، بێگومان نابینیت سوننه‌ت و به‌رنامه‌ی ئێمه گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت).

تەفسیر

ئەو حوکمەی باسکرا ئەگەر وەدەرتنێن پاش وەدەرنانی تۆ ماوەیەکی کەم دەمێننەوە، سوننەت و باوی نەگۆڕی خوای گەورە بوو بۆ ئەو گەل و نەتەوانەی پێش تۆ پێغەمبەرەکانیان بەو شێوەیە ناچار بەدەرچوون لەماڵ و حاڵی خۆیان کرد، ھەر گەل و نەتەوەیەک پێغەمبەرەکەیان وەدەرنابێت خوای گەورە سزای خۆی بۆ دابەزاندوون، ئەی پێغەمبەر ھیچ سوننەت و باوێکی ئێمە نابینیت گۆڕانکاری بەسەردا ھاتبێت و بگۆڕدرێت، بەڵکو بەجێگیری و نەگۆڕی دەیبنیت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە