سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:66

رَبُّكُمُ الَّذِي يُزْجِي لَكُمُ الْفُلْكَ فِي الْبَحْرِ لِتَبْتَغُوا مِنْ فَضْلِهِ ۚ إِنَّهُ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا

په‌روه‌ردگارتان ئه‌و زاته‌یه که که‌شتی به ده‌ریادا هاتوچۆ پێ ده‌کات بۆتان، تا له فه‌زڵ و به‌خششی (بێشوماری) به‌هره‌وه‌ر ببن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته هه‌میشه و به‌رده‌وام به‌ڕه‌حم و میهره‌بانه بۆتان.

تەفسیر

ئەی خەڵکینە پەروەردگارتان ئەو زاتەیە کە کەشتیەکانتان لەدەریادا ھاتوچۆ پێ دەکات، بۆ ئەوەی ڕزق وڕۆزی لەڕێگای بارزگانی وشتی تریشەوە بەدەست بھێنن، بێگومان خوای گەورە زۆر بەسۆز ومیھرەبانە بەرامبەرتان، چونکە ئەم ھۆکارانەی بۆ ئاسان کردوون

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە