سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:65

إِنَّ عِبَادِي لَيْسَ لَكَ عَلَيْهِمْ سُلْطَانٌ ۚ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ وَكِيلًا

به‌ڕاستی به‌نده‌کانی من (ئه‌ی شه‌یتانی نه‌فرین لێکراو) هیچ ده‌سه‌ڵاتی تۆیان له‌سه‌ر نابێت و هه‌وڵ و کۆششی تۆ کاریان تێ ناکات و په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی ئیماندار) به‌سه بۆ پارێزگاری و پاڕاستنت.

تەفسیر

بێگومان بەندە باوەڕدارە کردەوە جوانەکانی من، ئەوانەی گوێڕایەڵی من دەکەن، - ئەی ئیبلیس - تۆ دەسەڵاتت نییە بەسەریاندا، چونکە بێگومان خوای گەورە ئەوان دەپارێزێت لە شەڕ و خراپەی تۆ، وە پەروەردگاریشت بەسە کە پارێزەر و پشتیوان و چاودێری ئەو کەسانە بێت کە لەسەرجەم کارو بارەکانیاندا پشتی پێ دەبەستن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە