سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:6

ثُمَّ رَدَدْنَا لَكُمُ الْكَرَّةَ عَلَيْهِمْ وَأَمْدَدْنَاكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ وَجَعَلْنَاكُمْ أَكْثَرَ نَفِيرًا

له دوای ئه‌و لاوازیه‌تان (ئه‌ی جووه‌کان، له غه‌فڵه‌ت و دواکه‌وتنی جیهانی ئیسلامدا) نۆره‌تان ده‌ده‌ینه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتمان به‌سه‌ر وڵاتی ئیامانداراندا پێده‌ده‌ین و ماڵ و سامان و کوڕی زۆرتان پێده‌به‌خشین و واتان لێده‌کردن که زۆر ئاماده بن بۆ هێرش بردن و په‌لاماردان و پڕو پاگه‌نده کردن.

تەفسیر

پاشان - ئەی نەوەکانی ئیسرائیل - کاتێک تەوبەتان کرد و گەڕانەوە بۆ لای خوای گەورە دەسەڵات و زاڵ بوون و سەرکەوتنمان بۆ گەڕاندنەوە بەسەر ئەو کەسانەی زاڵ بووبوون بەسەرتاندا، ھەروەھا پاش ئەوەی ئەوان سەروەت و سامانتانیان بەتاڵانی برد ڕزق و ڕۆزی و منداڵمان بۆ زۆر کردن، وە وامان لێکردن کە لە دوژمنەکانتان زیاتر زۆرتر بن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە