سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:5

فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ أُولَاهُمَا بَعَثْنَا عَلَيْكُمْ عِبَادًا لَنَا أُولِي بَأْسٍ شَدِيدٍ فَجَاسُوا خِلَالَ الدِّيَارِ ۚ وَكَانَ وَعْدًا مَفْعُولًا

جا کاتێك (ئه‌ی جووه‌کان) به‌ڵێنی یه‌که‌میان دێت (که تۆڵه‌یان لێ بکه‌ینه‌وه‌) به‌نده تایبه‌تیه‌کانی خۆمان ده‌نێرینه سه‌رتان که خاوه‌نی هێزو توانای زۆرن، ئیتر ئه‌وان به هه‌موو کون و که‌لێنێکی قه‌ڵاو شارۆچکه‌کاندا ده‌سوڕێنه‌وه‌و ده‌گه‌ڕێن به شوێنیانداو ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌یه به‌ڵێنی خوایه‌و ده‌بێت بێته دی (زانایانی سه‌رده‌م ده‌ڵێن_عبادا لنا_ مه‌به‌ست هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ره که قورئان وه‌سفی کردوون به توندو تیژی دژ به خوا نه‌ناسان له کاتی جه‌نگدا).

تەفسیر

جا کاتێک فەساد و خراپەکاری یەکەمیان لێ ڕوو دەدات، ئەوا چەند بەندەیەکی خۆمان کە خاوەن ھێز و ئازایەتیەکی زۆرن زاڵ دەکەین بەسەریاندا دەیان کوژن و لەماڵ و حاڵی خۆیان دەریان دەکەن، ئەوانیش بەناو گشت وڵاتدا دەسوڕێنەوە، بەلای ھەر شتێکدا تێپەڕ دەکەن خراپی دەکەن و دەیشێوێنن، جا بزانن ئەم بەڵێنی تۆڵە سەندنەوە بڕیاری خوای گەورەیە و ھەر دەبێت بێتەدی و ھیچ شتێک نابێتە ڕێگر لەبەردەمیدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە