سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:56

قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُمْ مِنْ دُونِهِ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنْكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به هاوه‌ڵگه‌ران بڵێ: ئاده‌ی هاناو هاوار بکه‌ن له‌و بت و شتانه‌ی که له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن (ئایا هیچیان له ده‌ست دێت؟ دڵنیابن که ئه‌وانه‌) نه ده‌توانن به‌ڵاو ناخۆشیه‌کتان له‌سه‌ر لابه‌رن. نه‌ده‌توانن بارودۆخ بگۆڕن.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر - : بەو موشریک و بتپەرستانە بڵێ: - ئەی موشریک و بتپەرستینە - کاتێک زەرەرو زیانێکیتان بۆ دادەبەزێت بانگی ئەو کەسانە بکەن کە بە خواتان دەزانین ئەو زیانەتان لەسەر لاببەن، بێگومان ئەوانە ناتوانن ھیچ زیانێکتان لەسەر ھەڵبگرن، وە لەبەر بێدەسەڵاتیان نایشتوانن بیگوێزنەوە بۆ کەسانێکی جگە لە خۆتان، وە ھەر کەسێکیش بێدەسەڵات و بێ توانا بێت بێگومان خوا نییە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە