سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:55

وَرَبُّكَ أَعْلَمُ بِمَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۗ وَلَقَدْ فَضَّلْنَا بَعْضَ النَّبِيِّينَ عَلَىٰ بَعْضٍ ۖ وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُورًا

په‌روه‌ردگارت چاك ده‌زانێت به‌وه‌ی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه (هه‌ریه‌که‌یان سه‌رگه‌رمی چین)، بێگومان ئێمه ڕێزی هه‌ندێ له پێغه‌مبه‌رانمان له‌لا زیاتره له هه‌ندێکی تریان و (کتێبی) زه‌بووریشمان به‌_داوود_به‌خشیووه‌.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر - پەروەردگارت زاناترە بەو کەسانەی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەن، وە زاناترە بەحاڵیان و بەوەیشی شایستەین ، وە ئێمە فەزڵی ھەندێک لە پێغەمبەرانمان داوە بەسەر ھەندێکی تریاندا، بە زۆری شوێنکەوتوان و دابەزاندنی کتێب و پەرتووک بۆیان، وە کتێبی زەبوریشمان بە داود پێغەمبەر بەخشیووە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە