سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:52

يَوْمَ يَدْعُوكُمْ فَتَسْتَجِيبُونَ بِحَمْدِهِ وَتَظُنُّونَ إِنْ لَبِثْتُمْ إِلَّا قَلِيلًا

ڕۆژێك دێت په‌روه‌ردگارتان بانگتان لێ ده‌کات، به‌ده‌م سوپاس و ستایشیه‌وه (زیندوو ده‌بنه‌وه‌و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارن) واگومان ده‌به‌ن که ماوه‌یه‌کی که‌م نه‌بێت له دنیادا نه‌ژیاون (یاخود دوای مردنتان ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م له گۆڕدا بوون).

تەفسیر

خوای گەورە دەتانگێڕێتەوە لە ڕۆژێکدا بانگتان دەکات بۆ زەوی کۆکردنەوە (زەوی مەحشەر) ، ئێوەش بەدەم سوپاسەوە وەڵامی خوای گەورە دەدەنەوە و ملکەچی فەرمانی دەبن، وە واگومان دەبەن تەنھا ماوەیەکی کەم لەسەر زەوی ژیاون و ماونەتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە