سورەت 17 · جوزء 15
سورة الإسرا‌ء · 17:51
أَوْ خَلْقًا مِمَّا يَكْبُرُ فِي صُدُورِكُمْ ۚ فَسَيَقُولُونَ مَنْ يُعِيدُنَا ۖ قُلِ الَّذِي فَطَرَكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ ۚ فَسَيُنْغِضُونَ إِلَيْكَ رُءُوسَهُمْ وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هُوَ ۖ قُلْ عَسَىٰ أَنْ يَكُونَ قَرِيبًا
یان هه‌ر شتێك و هه‌ر دروستکراوێك که زۆر سه‌خت و گرنگ و گه‌وره‌یه له بیر‌و هۆشتاندا، ئه‌وسا ئه‌وانه (به سه‌رسامیه‌وه) ده‌ڵێن: ده‌ی باشه، کێ زیندوومان ده‌کاته‌وه؟ بڵێ: ئه‌و زاته‌ی که یه‌که‌مجار به‌دیهێناون (زۆر لای ئاسانه زیندووتان بکاته‌وه)، ئه‌وسا سه‌ریان شۆڕده‌که‌نه‌وه بۆ لات و سه‌ر باده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌وه که‌ی زیندوو ده‌کرێینه‌وه؟ که‌ی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت؟ پێیان بڵێ: دوور نیه‌و له‌وانه‌یه به‌م نزیکانه پێش بێت.
تەفسیر
یان ببن بەھەر بەدیھێنراوێکی دیکەی گەورتر لەبەرد و ئاسن، سەختر و گەورەتر بێت وەکو ئاسمانەکان و زەوی و شاخەکان، خوای گەورە ھەروەک چۆن دەستی پێکردن ئاواش دەتانگێڕێتەوە، ھەروەک چۆن یەکەمجار بەدیھێنان ئاواش زیندووتان دەکاتەوە، ئەو کەلەسەختە نکۆڵی کەرانە دەڵێن: ئایا دوای مردنمان کێ جارێکی تر دەمانگێڕێتەوە و زیندوومان دەکاتەوە؟ ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ئەو زاتەی یەکەمجار بەبێ ئەوەی پێشووتر ھاوشێوەتان ھەبێت بەدیھێنان ھەر ئەو زاتە دەتانگێڕێتەوە و زیندووتان دەکاتەوە، ئەوانە لە وەڵامتدا بەگاڵتە پێکردن وسەر ڕاوەشاندنەوە، بەدوری دەزانن شتێکی لەو شێوەیە ڕووبدات ودەڵێن: ئەم گەڕاندنەوە و زیندووکردنەوە کەی ڕوو دەدات؟ تۆیش ئەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) پێیان بڵێ: لەوانەیە نزیک بێت، چونکە ھەر شتێک ڕوو بدات ئەوا نزیکە ھاتنی.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە