سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:30

إِنَّ رَبَّكَ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَنْ يَشَاءُ وَيَقْدِرُ ۚ إِنَّهُ كَانَ بِعِبَادِهِ خَبِيرًا بَصِيرًا

به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت ڕزق و ڕۆزی فراوان ده‌به‌خشێت، یاخود که‌م و سنوورداری ده‌کات، بێگومان ئه‌و زاته ئاگادارو بینایه به‌به‌نده‌کانی، (به‌خشین و نه‌به‌خشینی هه‌ڕه‌مه‌کی نیه‌).

تەفسیر

بێگومان پەروەردگارت ڕزق و ڕۆزی فراوان دەکات و دەیبەخشێت بەھەر کەسێک ویستی لەسەر بێت، وە لەبەر حیکمەتێکی زۆری خۆیشی تەنگی دەکات لەسەر ھەرکەسێک بیەوێت، بێگومان خوای گەورە ئاگادار و بینایە بەبەندەکانی خۆی، ھیچ شتێکی ئەوانی لا نھێنی و شاراوە نییە، کاروبارەکانی لە نێویاندا بە ویستی خۆی جێ بەجێ دەکات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە