سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:29

وَلَا تَجْعَلْ يَدَكَ مَغْلُولَةً إِلَىٰ عُنُقِكَ وَلَا تَبْسُطْهَا كُلَّ الْبَسْطِ فَتَقْعُدَ مَلُومًا مَحْسُورًا

نه‌که‌یت ئه‌وه‌نده ده‌ست نوقاو بیت وه‌ك ئه‌وه‌ی که ده‌ستی به‌کۆت و زنجیر به‌گه‌ردنیدا هه‌ڵواسرابێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌نده‌ش ده‌ست بڵاو مه‌به (هیچیت به‌ده‌سته‌وه نه‌مێنێت) له‌وه‌ودوا بکه‌ویته به‌رده‌م لۆمه‌و سه‌زه‌نشتی ئه‌مو ئه‌وو هیچت به ده‌سته‌وه نه‌مێنێت و به هه‌ناسه ساردی و نائومێدی بۆی دانیشیت.

تەفسیر

دەست مەگرەوە لەبەخشینی ماڵ، وە زیادەڕۆیش مەکە لەبەخشینی، ئەو کاتە بەلۆمەکراوی دادەنیشیت و خەڵکی لۆمەت دەکەن لەبەر ئەوەی بەخیل و چروکیت و ماڵ نابەخشیت، یان ماڵ نابەخشیت لەبەر ئەوەی ھەرچی ماڵ و سامانت ھەیە بەبێھوودە خەرجی دەکەیت، پاشانیش ھیچ شک نابەیت بیبەخشیت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە