سورەت 16 · جوزء 14
سورة النحل · 16:80
وَاللَّهُ جَعَلَ لَكُمْ مِنْ بُيُوتِكُمْ سَكَنًا وَجَعَلَ لَكُمْ مِنْ جُلُودِ الْأَنْعَامِ بُيُوتًا تَسْتَخِفُّونَهَا يَوْمَ ظَعْنِكُمْ وَيَوْمَ إِقَامَتِكُمْ ۙ وَمِنْ أَصْوَافِهَا وَأَوْبَارِهَا وَأَشْعَارِهَا أَثَاثًا وَمَتَاعًا إِلَىٰ حِينٍ
هه‌ر خوایه (که هه‌موو شتێکی بۆ ڕه‌خساندوون تا ماڵ و خانووبه‌ره بۆ خۆتان دروست بکه‌ن) ماڵه‌کانتانی بۆ کردوون به‌هۆی ئارامگرتن و حه‌وانه‌وه‌و له پێست و مووی ماڵاتیش ده‌توانن شوێن و جێگه بۆ خۆتان بسازێنن، پاشان به‌ئاسانی بیگوێزنه‌وه له‌کاتی کۆچتاندا، به‌ئاسانی هه‌ڵی بده‌ن له‌کاتی نیشته‌جێ بوونتاندا و له خوری و کوڵك و مووه‌که‌ی، ده‌توانن که‌ل و په‌ل و شتومه‌ك بۆ خۆتان دروست بکه‌ن و تاماوه‌یه‌ك سوودیان لێ وه‌ربگرن.
تەفسیر
ئەو ماڵ و خانووانەی بە بەرد و گڵ و شتی تر دروستتان کردووە خوای گەورە گێڕاویەتی بەمایەی حەوانەوە و نیشتەجێ بوونتان، وە لە پێست و کورک و مووی ئاژەڵان لە (بزن مەڕ و وشتر و مانگا) خێمە و ڕەشماڵی گومەزئاسا لە گوندەکان دروست بکەن ھاوشێوەی ئەو ماڵ و خانوانەی لەشارەکان ھەیە، ھەڵگرتن و گواستنەوەی ئەم خێمە و ڕەشماڵانە لە جێگایەکەوە بۆ جێگایەکی تر سووک و ئاسانە، ھەروەھا دوای ئەوەی لە شوێنیک دەڕۆن و لە جێگایەکی تر نیشتەجێ دەبن بە سوک و ئاسانی دادەکوترێت و دەبەسترێ، وە لە خوری مەڕ و کورکی وشتر و مووی بزن ڕایەخ و جلوبەرگی جوان و ڕازاوەی لێ دروست دەکەن تاوەکو بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کەڵکی لێ وەربگرن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە