سورەت 16 · جوزء 14

سورة النحل · 16:79

أَلَمْ يَرَوْا إِلَى الطَّيْرِ مُسَخَّرَاتٍ فِي جَوِّ السَّمَاءِ مَا يُمْسِكُهُنَّ إِلَّا اللَّهُ ۗ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ

ئایا باڵنده‌کانیان نه‌بینیوه‌و سه‌رنجیان نه‌داون چۆن له هه‌وای ئاسماندا بارهێنراون بۆ فڕین؟، کێ ده‌توانێت ڕایانبگرێت به‌ئاسمانه‌وه جگه له خوای گه‌وره (هه‌وا، چرکه‌یه‌کی زۆر که‌مه‌، که‌چی ئه‌م هه‌موو جۆره باڵه فڕه تیایدا به سه‌ربه‌ستی ده‌فڕێت، بێگومان ئه‌م ڕه‌حمه‌ته‌ی خوا هه‌موو فڕۆکه‌و باڵه فڕێکی ده‌ست کردی ئاده‌میزادیشی گرتۆته‌وه‌، که له بنه‌ڕه‌تدا ده‌ستکاری خوای باڵاده‌ستن)، به‌ڕاستی ئا له‌وه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك باوه‌ڕ ده‌هێنن.

تەفسیر

ئایا ئەو ھاوەڵدانەرانە تەماشای باڵندەیان نەکردووە، کە چۆن بەو باڵانەی خوای گەورە پێی بەخشیوون لەکەش و ھەوای ئاسماندا ڕامکراون بۆ فڕین و گەڕان، وە ئیلھامی بۆ کردووە کە چۆن باڵەکانی بکاتەوە و بیاندات بەیەکدا، دیارە خوای گەورەی بەدەسەڵات نەبێت کێ دەتوانێت لە ھـەوادا ڕایانبگرێت، بێگومان لەو ڕامکردن و ڕاگرتنەی کە نەکەوێتە خوارەوە بەڵگە و نیشانە گەلێکی زۆر ھەن بۆ گەلێ باوەڕ بھێنێت، چونکە ھەر گەلی باوەڕدارە سوود لەو بەڵگە و نیشانانە وەردەگرێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە