سورەت 16 · جوزء 14

سورة النحل · 16:8

وَالْخَيْلَ وَالْبِغَالَ وَالْحَمِيرَ لِتَرْكَبُوهَا وَزِينَةً ۚ وَيَخْلُقُ مَا لَا تَعْلَمُونَ

هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جۆری ئه‌سپ و ماین و هێسترو گوێدرێژی بۆ به‌دیهێناون تا بۆ سواری و گواستنه‌وه به‌کاری بهێنن، سه‌ره‌ڕای دیمه‌نی قه‌شه‌نگیان (به‌تایبه‌ت ئه‌سپ و ماین، که له سه‌رده‌می زانستی و ته‌کنه‌لۆژیادا هه‌ر به‌کار دێن)و شتی تریش دروست ده‌کات که ئێسته ئێوه نایزانن (ئه‌م ئاماژه قورئانیه‌، هه‌موو هۆیه‌کانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی و ده‌ریایی و زه‌مینی ده‌گرێته‌وه که ئاده‌میزاد په‌ی پێ بردووه‌و په‌ی پێ ده‌بات، چونکه ئاده‌میزاد خۆی و زانیاری و زانسته‌که‌ی و که‌ره‌سته خاوه‌کان، هه‌ر هه‌مووی به‌خششی خوای به‌دیهێنه‌ری تواناو زانایه‌).

تەفسیر

وە خوای گەورە ماین و ئەسپ و ھێستر و گوێدرێژی بۆ بەدیھێناون تاوەکو کاتێک دەچن بۆ جێگایەک سواری ببن و کەلوپەلەکانتانی لێ بار بکەن، وە ببنە مایەی جوانی و زینەتی دونیاتان لەناو خەڵکدا، وە جگە لەوانەیش باسکرا خوای گەورە شتی تری واتان بۆ بەدی دەھێنێت کە زانیاریتان دەربارەیان نییە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە