سورەت 16 · جوزء 14

سورة النحل · 16:7

وَتَحْمِلُ أَثْقَالَكُمْ إِلَىٰ بَلَدٍ لَمْ تَكُونُوا بَالِغِيهِ إِلَّا بِشِقِّ الْأَنْفُسِ ۚ إِنَّ رَبَّكُمْ لَرَءُوفٌ رَحِيمٌ

هه‌ندێك له‌و ماڵاتانه بارو که‌ل و په‌لی سه‌نگینتان هه‌ڵده‌گرن بۆ وڵات و شوێنێك که ئێوه دوای زه‌حمه‌ت و ماندوو بوونێکی زۆر نه‌بێت پێی نه‌ده‌گه‌یشتن، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارتان زاتێکی زۆر به سۆزو میهره‌بانه (بۆ نه‌وه‌کانی ئاده‌م).

تەفسیر

ئەم ئاژەڵانەی کە بۆ خزمەتکردنی ئێوە بەدیمان ھێناوە کەلوپەل و باری قورستان لەگەشت و سەفەرتاندا لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر بۆ دەگوازنەوە، ئەگەر ئەوانە نەبونایە بە زەحمەت و ماندووبونێکی زۆر دەتانتوانی بیگوازنەوە، -ئەی خەڵکینە- بێگومان پەروەردگارتان زۆر بە بەزەیی و زۆریش میھرەبانە بەرامبەرتان، لەوەی کە ئەم ئاژەڵانەی بۆ ڕام ھێناون و خستویەتیە خزمەتتانەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە