سورەت 16 · جوزء 14

سورة النحل · 16:76

وَضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا رَجُلَيْنِ أَحَدُهُمَا أَبْكَمُ لَا يَقْدِرُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُوَ كَلٌّ عَلَىٰ مَوْلَاهُ أَيْنَمَا يُوَجِّهْهُ لَا يَأْتِ بِخَيْرٍ ۖ هَلْ يَسْتَوِي هُوَ وَمَنْ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ ۙ وَهُوَ عَلَىٰ صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ

هه‌روه‌ها خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به دوو پیاو که یه‌کێکیان ڵاڵ بێت و هیچی بۆ نه‌وترێت و هیچی بۆ نه‌کرێت و بووبێته بار به‌سه‌ر هاوه‌ڵ و که‌س و کاریه‌وه‌، بۆ هه‌رچی و بۆ هه‌ر کوێ ڕه‌وانه بکرێت خێر ناداته‌وه‌، ئایا ئه‌و که‌سه‌، وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه که (به‌وپه‌ڕی ئازادیه‌وه‌)، فه‌رمان به دادو دادپه‌روه‌ری بدات و ڕێبازی ڕاست و دروست ده‌گرێته به‌ر؟!

تەفسیر

وە خوای گەورە نموونەیەکی تر دەھێنێتەوە بۆ پیشاندانی پوچی و بەتاڵی ھاوبەشدانان بۆ خوا، وە بە شێوەیەکی تر بەرپەرچیان دەداتەوە و دەفەرموێت: نمونەیان وەک ئەو دوو پیاوە وایە: یەکێکیان کەڕ و ڵاڵە و ھیچ نابیستێ و توانای قسەکردنی نییە و ھیچیش تێ ناگات چونکە کەڕ و ڵاڵە، وە ناتوانێت ھیچ سوودێک بەخۆی و جگە خۆیشی بگەیەنێت، بۆتە بارگرانی بۆ ئەو کەسەیشی بە خێوی دەکات و کاروباری ھەڵدەسوڕێنێت، بۆ ھەر جێگایەکیش بینێرێت ؛ ئەوەى داواکراوە ئەنجامی نادات و بەھیچ خێرێکەوە ناگەڕێتەوە، ئایا ئەم کەسە وەک ئەو کەسە وایە کە ھەستەکانی ساغ و سەلیم و دروستن و بە چاکی دەبیستێت و بەچاکیش قسە دەکات کە سوود بەخۆی و بەکەسانی تریش دەگەیەنێت، فەرمان بە عەدل و دادگەری دەکات، لەسەر ڕێگایەکی ڕاست و دروستە، وھیچ خوار و خێچی و ناتەواویەکی تێدا نییە، ئیتر ئەی موشریک و بتپەرستینە چۆن ئەم دوو نمونەیە یەکسان دەکەن، خوایەک کە خاوەنی ھەرچی سیفاتی جوان و پڕ کەمالە لەگەڵ بتانێک یەکسان دەکەن کە نە دەبیستن نە قسەدەکەن وە ناتوانن ھیچ سوود و زیانێک بەکەس بگەیەنن، وە ناتوانن ھیچ ناڕەحەتی و ناخۆشیەک لەسەر کەس لابدەن ؟

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە