سورەت 16 · جوزء 14

سورة النحل · 16:75

۞ ضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا عَبْدًا مَمْلُوكًا لَا يَقْدِرُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَمَنْ رَزَقْنَاهُ مِنَّا رِزْقًا حَسَنًا فَهُوَ يُنْفِقُ مِنْهُ سِرًّا وَجَهْرًا ۖ هَلْ يَسْتَوُونَ ۚ الْحَمْدُ لِلَّهِ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ

خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به که‌سێکی به‌نده که بێ ده‌سه‌ڵاته‌و هیچ شتێکی نیه‌، له به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سه‌دا که له ڕزق و ڕۆزی چاك و زۆر به‌هره‌وه‌رمان کردووه‌، به ئاره‌زووی خۆی لێی ده‌به‌خشێت به‌نهێنی و ئاشکرا، ئایا ئه‌و دوو که‌سه وه‌ك یه‌کن؟! سوپاس و ستایش بۆ خوا (که په‌روه‌ردگارێکی کاربه‌جێ یه‌) به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه نازانن و له‌م ڕاستیانه سه‌ریان ده‌رناچێت (چونکه ته‌نها دنیا ده‌بینن).

تەفسیر

خوای گەورە نموونەیەک دەھێنێتەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی موشریک و بتپەرستەکان و دەفەرموێت: پیاوێک کۆیلە بێت و نەتوانێت بە ئارەزووی خۆی ھەڵسوکەوت بکات و ھیچ شتێکی نەبێت بۆ بژێوی ژیانی، وە کەسێکی تریش ئازاد بێت ئێمە خۆمان ماڵ و سامانێکی حەڵاڵمان پێ بەخشیبێت، بە ویستی خۆی ھەڵسوکەوتی پێوە دەکات، بە ئاشکرا و بە نھێنی بە ویستی خۆی لێی دەبەخشێت، ئەم دوو پیاوە ھەرگیز وەک یەک نین، ئیتر ئێوە چۆن خوای گەورە کە خۆی خاوەن موڵکە و ھەرچۆنیەکیشی بوێت بەو شێوە ھەڵسوکەوت بە موڵکەکەیەوە دەکات یەکسانی دەکەن بەو بتانەی خۆتان کە دەسەوسانن لە ئاست ھەموو شتێکدا و ھیچ دەسەڵاتێکیان نییە، سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە کە شایانی ھەموو سوپاس و ستایشێکە، وە زۆربەی زۆری موشریک و ھاوەڵ بڕیاردەرانیش ئەوە نازانن دەبێت خوای گەورە بەتاکو تەنھایی بپەرسترێت، وە شایستەی ئەوەیشە تەنھا ھەر ئەو بپەرسترێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە