سورەت 14 · جوزء 13

سورة إبراهيم · 14:27

يُثَبِّتُ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ ۖ وَيُضِلُّ اللَّهُ الظَّالِمِينَ ۚ وَيَفْعَلُ اللَّهُ مَا يَشَاءُ

خوای گه‌وره ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه پایه‌دار ده‌کات له‌سه‌ر گوفتاری به‌جێ و دروستیان له ژیانی دنیادا، له‌سه‌ره‌مه‌رگ و له قیامه‌تیشدا، (باوه‌ڕی دامه‌زراو فریایان ده‌که‌وێت و) گوفتاریان ڕێك و پێك و دامه‌زراو ده‌بێت و به‌ئیمانه‌وه ده‌مرن، له‌ولاشه‌وه هه‌ر ئه‌و خوایه سته‌مکاران گومڕا ده‌کات و ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار بیه‌و‎ێت هه‌ر ئه‌وه پێش دێت و ده‌کرێت.

تەفسیر

خوای گەورە دڵ و دەرونی باوەڕداران لە ژیانی دونیادا بە وشەی یەکخواپەرستی (لا الە الا اللە) لەسەر باوەڕ و ئیمان چاک دامەزراویان دەکات تا ئەو رۆژەی دەمرن لەسەر باوەڕ و ئیمانی خۆیان بەردەوام دەبن، وە دامەزراویشیان دەکات لە کاتی پرسیار لێکردنیان لەناو گۆڕ، وە لەکاتی زیندوو بوونەوەشیان ڕۆژی قیامەت، وە ستەمکارانیش گومڕا و سەرلێشێواو دەکات (ئەوانەی بەھاوبەش بڕیاردان و بێباوەڕی کردن لەسەر ڕێگای ھەق و ڕاستی لایاندا و گومڕا بوون)، وە خوای گەورە ھەرچیەکی بوێت ئەنجامی دەدات لە گومڕاکردنی ئەوانەی بە عەدل و دادگەری خۆی ویستی لەسەرە، وە ھیدایەت و ڕێنمونی کردنی ئەوانەشی بە فەزڵی خۆی ویستی لەسەرە، ھیچ کەس ناتوانێت خوای گەورە ناچار بەھیچ شتێک بکات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە