سورەت 14 · جوزء 13

سورة إبراهيم · 14:26

وَمَثَلُ كَلِمَةٍ خَبِيثَةٍ كَشَجَرَةٍ خَبِيثَةٍ اجْتُثَّتْ مِنْ فَوْقِ الْأَرْضِ مَا لَهَا مِنْ قَرَارٍ

نموونه‌ی قسه‌و گوفتاری پیس و ناپوختیش وه‌کو دره‌ختی زرو پیس و بێ سوود وایه‌، که هه‌ڵکێشرابێت و له‌سه‌ر ڕووکاری زه‌وی فڕێ درابێت، به‌هیچ بارێکدا خۆی نه‌گرێت (بۆ سووتاندن نه‌بێت بۆ هیچی تر چاك نیه‌، ئه‌م نموونه‌یه‌ش ئاماژه‌یه بۆ هه‌موو سه‌رگه‌ردانێك که له دنیادا خێر نه‌داته‌وه‌، له قیامه‌تیشدا شوێنکه‌وتوانیان له دۆزه‌خه‌وه سه‌ریان ده‌رده‌چێت).

تەفسیر

وە نمونەی وشەی شیرک و ھاوبەشدانانی پیس و نەگریس وەک درەختێکی پیس و بۆگەن وایە (وەک گوژاڵکە) لەڕیشکەوە ھەڵکێشرابێت، کە ھیچ جێگیر نییە لەسەر زەوی چونکە ڕەگی دانەکوتاوە بەناخی زەویدا و بەرزیش نەبووەتەوە بەرەو ئاسمان، خێرا دەفەوتێت و لەناودەچێت و بای بەھێز لەگەڵ خۆی دەیبات، وشەی کوفر و بێباوەڕیش وەک ئەم درەختە لاوازە سەرەنجامەکەی نەمان و تیاچوونە، وە ھیچ کارێکی جوان چاکیش بۆ خاوەنەکەی بەرز ناکاتەوە بۆ لای خوای گەورە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە