سورەت 13 · جوزء 13

سورة الرعد · 13:34

لَهُمْ عَذَابٌ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۖ وَلَعَذَابُ الْآخِرَةِ أَشَقُّ ۖ وَمَا لَهُمْ مِنَ اللَّهِ مِنْ وَاقٍ

ئه‌وانه هه‌ر له دنیادا تووشی سزایه‌کیان ده‌که‌ین، بێگومان سزای قیامه‌تیشیان سه‌ختتره و هیچ شتێك نیه له سزای خوایی ڕزگاریان بکات و په‌نایان بدات.

تەفسیر

ئەو بێباوەڕانە ھەر لە ژیانی دونیادا خوای گەورە دووچاری سزایان دەکات، بەوەی ڕووبەڕووی کوشتن و بەدیل گرتن و ڕاوەدوونان دەبنەوە بەدەست باوەڕداران، دیارە سزای ڕۆژی دواییش کە چاوەڕوانیان دەکات قورستر و ناڕەحەترە لە سزای دونیا، چونکە سزای ڕۆژی داویی ھەمیشەییە و نابڕێتەوە، وە ھیچ شتێکیش نییە لە ڕۆژی قیامەتدا بیانپارێزێت لە سزای سەختی خوای گەورە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە