سورەت 13 · جوزء 13
سورة الرعد · 13:33
أَفَمَنْ هُوَ قَائِمٌ عَلَىٰ كُلِّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ ۗ وَجَعَلُوا لِلَّهِ شُرَكَاءَ قُلْ سَمُّوهُمْ ۚ أَمْ تُنَبِّئُونَهُ بِمَا لَا يَعْلَمُ فِي الْأَرْضِ أَمْ بِظَاهِرٍ مِنَ الْقَوْلِ ۗ بَلْ زُيِّنَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا مَكْرُهُمْ وَصُدُّوا عَنِ السَّبِيلِ ۗ وَمَنْ يُضْلِلِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ هَادٍ
جا ئایا ئه‌و زاته‌ی که سه‌رپه‌رشتیاری کار‌و کرده‌وه‌ی هه‌موو که‌سێك و ده‌زانێت چیان کردووه (وه‌کو په‌رستراو و بته‌کانی تر وایه که خه‌ڵکی هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن؟)، له‌گه‌ڵ گه‌ورویی و باڵاده‌ستی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌دا نه‌فامان شه‌ریکیان بۆ خوا بڕیارداوه، تۆش بڵێ: ئاده‌ی ئاوی ئه‌و بت و هاوه‌ڵانه‌م بۆ بنێن که له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن؟ یاخود (به‌هه‌موو عه‌قلێکیانه‌وه) ده‌تانه‌وێت خوا ئاگادار بکه‌نه‌وه به‌شتێك که ئه‌و زاته نایزانێت له زه‌ویدا؟!!، یان هه‌ر ئه‌تانه‌وێت ئاگاداری بکه‌نه‌وه به‌قسه‌ی سه‌رزاره‌کیتان، نه‌خێر ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌یه که فێڵ و ته‌ڵه‌که و پیلانی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون بۆیان ڕازێنراوه‌ته‌وه و له ڕێبازی ڕاست وێڵ کراون، جا هه‌ر که‌س به‌هۆی کار‌و کرده‌وه‌ی خراپیه‌وه ڕێبازی خوا ون بکات، ئیتر که‌س نیه هیدایه‌تی بدات.
تەفسیر
ئایا ئەو زاتە پیرۆزەی کە ڕۆزیدەری ھەموو دروستکراوەکانە، وە چاودێری کاروکردەوەیانە و پاداشتیان لەسەر دەداتەوە، شایستە ترە لەھەموو کەسێکی تر کە بپەرسترێت، یان ئەو بتانەی کە بێ ئاگا و غافڵن لە ھەموو شتێک و شایانی ئەوە نین کە بپەرسترێن؟ بێباوەڕان بە ستەم و درۆ و بوھتان کردونیان بە ھاوەڵ و شەریکی خوا، - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: دەسا ناو و سیفەتی ئەوانە باس بکەن کە کردوتانن بە شەریک و ھاوەڵی خوا ئەگەر ڕاست دەکەن لەو بانگەشەیەی دەیکەن، یان دیارە ئێوە ھەواڵ بەخوا دەدەن کەلەسەر زەوی چەند ھاوبەش و شەریکێکی ھەیە و ئەو پێی نازانێت، یان ھەر ئەوەتانێ بە ڕواڵەت ھەواڵێکی پێ دەدەن کە ھیچ ھەقیقەت و ڕاستیەکی نییە؟ بەڵام نەخێر ئەوە شەیتانە کە قسە و گوفتاری نابەجێی بێباوەڕان جوان و ڕازاوە دەکات، ئەوانیش سەرەنجام بێباوەڕ بوون و لە رێگای ڕاست لایدان و گومڕا بوون، جا ھەر کەسێک خوای گەورە گومڕای بکات و لەسەر رێگای ھیدایەت لایدات و ڕێنموونی نەکات، ئەوا ھیچ کەسێک ناتوانێت ڕێنمونی بکات و ھیدایەتی بدات.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە