سورەت 13 · جوزء 13

سورة الرعد · 13:31

وَلَوْ أَنَّ قُرْآنًا سُيِّرَتْ بِهِ الْجِبَالُ أَوْ قُطِّعَتْ بِهِ الْأَرْضُ أَوْ كُلِّمَ بِهِ الْمَوْتَىٰ ۗ بَلْ لِلَّهِ الْأَمْرُ جَمِيعًا ۗ أَفَلَمْ يَيْأَسِ الَّذِينَ آمَنُوا أَنْ لَوْ يَشَاءُ اللَّهُ لَهَدَى النَّاسَ جَمِيعًا ۗ وَلَا يَزَالُ الَّذِينَ كَفَرُوا تُصِيبُهُمْ بِمَا صَنَعُوا قَارِعَةٌ أَوْ تَحُلُّ قَرِيبًا مِنْ دَارِهِمْ حَتَّىٰ يَأْتِيَ وَعْدُ اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ لَا يُخْلِفُ الْمِيعَادَ

خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی له جیاتی ئه‌م قورئانه‌، خوا قورئانێکی ڕه‌وانه بکردایه که کێوه‌کان پێی بڕۆشتنایه‌، یان زه‌وی پێ هه‌ڵکه‌نرایه و له‌ت بکرایه‌، یان مردووه‌کانی پێ بهاتایه قسه‌و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بکرایه‌، خوانه‌ناسان هه‌ر بڕوایان نه‌ده‌هێنا، به‌ڵام دڵنیابن که هه‌موو کارێك و هه‌موو شتێك به‌ده‌ست خوایه‌، باشه‌، ئایا ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه نائومێد نه‌بوون (له بێ دین و خوانه‌ناسان، خۆ هیدایه‌ت به زۆر نیه‌؟) جا ئه‌گه‌ر خوا بیوستایه هه‌موو خه‌ڵکی ناچار ده‌کرد که هیدایه‌ت وه‌ربگرن (خوانه‌ناسان وه‌نه‌بێت ژیانی دنیا به‌خۆشی به‌رنه سه‌ر، به‌ڵکو) به‌رده‌وام ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون به‌ڵای سه‌خت و ناخۆشیان تووش ده‌بێت به‌هۆی ئه‌و کارو پیشه‌یه‌وه که ئه‌نجامیان داوه‌، یاخود ئه‌و به‌ڵا سه‌ختانه له نزیك ما‌ڵه‌کانیانه‌وه داده‌به‌زێت و سه‌رهه‌ڵده‌دات، هه‌تا به‌ڵێنی خوا دێته دی، به‌ڕاستی خوا په‌یمانی ناشکێنێت و ده‌یهێنێته دی.

تەفسیر

ئەگەر ھەر کتێب و پەرتووکێک لە کتێب و پەرتووکە ئیلاھییەکان (یان قورئانی پیرۆز) بەو شێوەیە بن کە چیاکانی لە شوێن خۆی پێ لاببرایە، یان زەوی پێ شەق بکرایە و کانی و ڕووباری لێ ھەڵبقوڵایە، یان مردووی زیندوو بکردایەتەوە و بھاتایەتە قسە، ئەوا بێگومان ھەر باوەڕیان نەدەھێنا، ئیتر بۆچی داوای موعجیزەیەکی لەو شێوەیە دەکەن؟! - ئەی پێغەمبەری خوا - ئەو قورئانەی بۆ تۆ دابەزیووە بەڵگە و نیشانەکانی زۆر ڕوون و ئاشکران، وە کاریگەری گەورەی ھەیە ئەگەر ئەوان خاوەنی دڵانێکی زیندوون. بەڵام ئەوان ھەر ئینکاری دەکەن و باوەڕ ناھێنن، موعجیزە ھێنان و ھەموو کاروبارێک ھەر بۆ خوا خۆیەتی، ئایا ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە تا ئێستاش بێ ھیوا نەبوون لە بڕواھێنانی ئەو بێباوەڕانە؟ دەی با باوەڕداران چاک بزانن ئەگەر خوای گەورە بیویستایە بەبێ دابەزینی بەڵگە نیشانە و موعجیزە ھیدایەتی ھەموو خەڵکی دەدا، بەڵام ویستی خوای گەورە بەو شێوەیە نییە، ئەوانەیشی بێباوەڕ بوون ھەر بەو شێوەیە لەسەر کوفر و بێباوەڕی خۆیان بەردەوام دەبن و باوەڕ ناھێنن، ھەتاوەکو بەھۆی کاروکردەوەی خراپ و ناڕێکیانەوە دووچاری بەڵاو نەھامەتی سەخت دەبن، یان لە نزیک ماڵەکانیان دادەبارێت، تا ئەو کاتەی بەڵێنی خوای گەورە دێتە دی و سزای سەختیان بۆ دادەبەزێت، بێگومان خوای گەورەش بەڵێنی خۆی دێنێتە دی و بێ بەڵێنی ناکات ئەگەر کاتی دیاری کراوی خۆی ھات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە