سورەت 13 · جوزء 13
سورة الرعد · 13:30
كَذَٰلِكَ أَرْسَلْنَاكَ فِي أُمَّةٍ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهَا أُمَمٌ لِتَتْلُوَ عَلَيْهِمُ الَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ وَهُمْ يَكْفُرُونَ بِالرَّحْمَٰنِ ۚ قُلْ هُوَ رَبِّي لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ مَتَابِ
ئا به‌و شێوه‌یه تۆمان ڕه‌وانه کردووه بۆ سه‌ر ئو‌ممه‌تێك که پێش ئه‌ما‌ن میلله‌تانی تریش هه‌بوون، تا ئه‌م قورئانه‌ی که به‌وه‌حی بۆمان ڕه‌وانه کردویت به‌سه‌ریاندا بخوێنیته‌وه، که‌چی زۆربه‌یان باوه‌ڕ به‌خوای میهره‌بان ناهێنن، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ بڵێ: ئه‌و زاته په‌روه‌ردگاری منه و بێجگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، من هه‌ر پشتم به‌و زاته به‌ستووه، گه‌ڕانه‌وه‌شم هه‌ر بۆ لای ئه‌وه.
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەری خوا - ھەروەک چۆن پێغەمبەرانی ترمان نارد بۆ لای گەل و ھۆزەکانیان تێپەڕین و ڕۆیشتن، ھەر بەو شێوەیە تۆیشمان نارد بۆ لای ئوممەتێک، تاوەکو ئەو قورئانەی بۆمان ناردویت بۆیانی بخوێنیتەوە، چونکە ئەو قورئانە بەسە بەڵگە بێت لەسەر ڕاستگۆیی تۆ، بەڵام گەل و ھۆزەکەت نکۆڵی ئەم بەڵگە و نیشانانە دەکەن، چونکە ئەوان بێباوەڕن بەھۆی تاوان و بتپەرستیانەوە نکوڵی پەرستنی خوای بە بەزەیی دەکەن، لەگەڵ ئەودا بتەکانیش دەپەرستن، - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ئەو خوا بە بەزەییەی کە ئێوە ھاوەڵی بۆ بڕیار دەدەن و شتی تری لەگەڵدا دەپەرستن ئەو خوایە پەروەردگاری منە کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لەو، وە من لە ھەموو کاروبارێکمدا پشت بەو دەبەستم و ھەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێمەوە و تەوبەی بۆ لا دەکەم.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە