سورەت 13 · جوزء 13
سورة الرعد · 13:18
لِلَّذِينَ اسْتَجَابُوا لِرَبِّهِمُ الْحُسْنَىٰ ۚ وَالَّذِينَ لَمْ يَسْتَجِيبُوا لَهُ لَوْ أَنَّ لَهُمْ مَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا وَمِثْلَهُ مَعَهُ لَافْتَدَوْا بِهِ ۚ أُولَٰئِكَ لَهُمْ سُوءُ الْحِسَابِ وَمَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَبِئْسَ الْمِهَادُ
(هه‌ڵویستی ئه‌و خه‌ڵکه له به‌رامبه‌ر بانگه‌وازی په‌روه‌ردگاریانه‌وه دوو جۆره) بۆ ئه‌وانه‌ی که به‌ده‌م بانگه‌وازی په‌روه‌ردگاریانه‌وه چوون، هه‌موو خۆشی و شادی و کامه‌رانی و ئاسووده‌ییه‌کان بۆ ئاماده‌یه، ئه‌وانه‌ش که به‌ده‌م بانگه‌وازه‌که‌یه‌وه نه‌چوون، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خاوه‌نی هه‌ر هه‌موو شتێك بن له زه‌ویداو ئه‌وه‌نده‌ی تریشی له‌گه‌ڵدا بێت، ئه‌وه ده‌یانکرده قوربانی خۆیان، له پێناوی ڕزگاری خۆیاندا ده‌یانبه‌خشی، (چونکه) ئا ئه‌و جۆره که‌سانه به خراپترین شێوه حسابیان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، سه‌رئه‌نجامیش، جێگه‌یان دۆزه‌خه، ئای که شوێنێکی خراپه.
تەفسیر
ئەو باوەڕدارانەی کە وەڵامی پەروەردگاریان دایەوە، کاتێک بانگی کردن بۆ یەکخواپەرستی و تاعەت وگوێڕایەڵی خۆی، پەروەردگار لە ڕۆژی دواییدا پاداشتی باشتر وچاکتری بۆ ئامادە کردوون، ئەویش بەھەشتی نەبڕاوەی ھەتا ھەتاییە، وە بێباوەڕانیش کە وەڵامی بانگەوازی خوایان بۆ یەکخواپەرستی وگوێڕایەڵیکردنی نەدایەوە، ئەگەر ھەرچی لە زەویدا ھەیە لە سەروەت وسامان وماڵی دونیا ھی ئەوان بێت، ھێندەی تریشی لەگەڵدا بێت دەیبەخشن بۆ ئەوەی ڕزگاریان بێت لە سزای دۆزەخ، بەڵام لێیان قبوڵ ناکرێت، جا ئەوانەی وەڵامی بانگەوازەکەی خوایان نەدایەوە لەسەر تەواوی خراپە وتاوانەکانیان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، وە جێگا و مەئوایشیان ئاگری دۆزەخە و دەبێتە ڕایەخیش بۆیان، ئای چی جێگا و ڕایەخێکی خراپە ئاگری دۆزەخ بۆ ئەوان.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە