سورەت 13 · جوزء 13
سورة الرعد · 13:17
أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَسَالَتْ أَوْدِيَةٌ بِقَدَرِهَا فَاحْتَمَلَ السَّيْلُ زَبَدًا رَابِيًا ۚ وَمِمَّا يُوقِدُونَ عَلَيْهِ فِي النَّارِ ابْتِغَاءَ حِلْيَةٍ أَوْ مَتَاعٍ زَبَدٌ مِثْلُهُ ۚ كَذَٰلِكَ يَضْرِبُ اللَّهُ الْحَقَّ وَالْبَاطِلَ ۚ فَأَمَّا الزَّبَدُ فَيَذْهَبُ جُفَاءً ۖ وَأَمَّا مَا يَنْفَعُ النَّاسَ فَيَمْكُثُ فِي الْأَرْضِ ۚ كَذَٰلِكَ يَضْرِبُ اللَّهُ الْأَمْثَالَ
هه‌ر ئه‌و زاته له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه، به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و دۆڵ و نشێوه به‌هۆی ئه‌و بارانه پڕ ده‌بن (ئینجا لافاوێك دروست ده‌بێت)، ئه‌و لافاوه که‌ف و کوڵی به‌رز هه‌ڵگرتووه، (ئه‌مه نموونه‌ی یه‌که‌می حه‌ق و ناحه‌قه، بۆ نمونه‌ی دووه‌م ده‌فه‌رمووێت) هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕووی ئه‌و کانزایانه‌ی که ئاگری تێبه‌رده‌ده‌ن و ده‌یتوێننه‌وه به‌ئاگر بۆ دروستکردنی خشڵ وه‌کو (ئاڵتوون و زیوو پلاتین) یاخود بۆ پێویستی تر (وه‌کو ئاسن و مس و قوڕقوشم) که‌ف و کوڵ دروست ده‌بێت وه‌ك که‌ف و کوڵی سه‌ر ئاوه‌که، ئا به‌و شێوه‌یه خوا نموونه ده‌هێنێته‌وه بۆ حه‌ق و ناحه‌ق، بۆ ڕاست و ناڕاست، جا ئه‌وه‌ی که‌ف و کوڵه وبێسوود و بێ که‌ڵکه ده‌ڕوات و ده‌پوکێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که سوود به‌خش و به‌که‌ڵکه بۆ خه‌ڵکی له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌ر ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه، ئا به‌و شێوه‌یه خوا نموونه جۆراوجۆره‌کان ده‌هێنێته‌وه، (دیاره که به‌تاڵ و ناحه‌قی که‌ف و کوڵن و ته‌مه‌ن کۆتان، حه‌ق و ڕاستیش ئاوه پاکه‌که‌یه‌و و کانزا به‌سووده‌کانن ده‌مێننه‌وه له زه‌ویدا).
تەفسیر
خوای گەورە بۆ لەناوچوونی ناھەق و باتڵ، وە مانەوەی ھەق و ڕاستی، نموونە بە ئاوی باران دەھێنێتەوە کە لە ئاسمانەوە دەبارێت و شی‌و و دۆڵەکان ھەریەكەیان بە ئەندازەی گەورەی و بچوکی خۆی پڕ ئاو کرد، جا ئەو لافاوە پووش و پەڵاش و کەفێکی زۆری بەسەر ئاوەکەوە لەگەڵ خۆیدا ھەڵگرت، لەپاشان ئاوەکە بەڕوونی دەرکەوت و پووش و پەڵاشەکەی لێ جیا بوویەوە، ھەروەھا نموونەیەکەی تر بۆ مانەوەی (ھەق و ڕاستی) و دوابڕاوی (باتڵ و ناھەق) بەو کانزا گران بەھا و بەنرخانە دەھێنێتەوە کە لەسەر ئاگر دەتوێنرێنەوە، بەمەبەستی پوختە و پاڵفتەکردن و بەدەستھێنانی کەرەستەی جوان و خشڵی خۆڕازاندنەوە، خوای گەورە بۆ مانەوەی ھەق و ڕاستی و لەناوچوونی باتڵ و ناھەقی ئەم دوو نموونە دەھێنێتەوە، باتڵ و ناھەقی وەک پوش و پەڵاش و کەفی سەر ئاو، وە ئەو ژەنگ و ژار و پیسیەی کە لە کانزا بەنرخە کە جیا دەبێتەوە وایە، ھەق و ڕاستیش وەک ئەو ئاوە ڕوون و پاک و خاوێنە وایە کە خەڵکی دواتر لێی دەخۆنەوە و دار و درەخت و بەروبوم و لەوەڕگای پێ سەوز دەبێت، وە وەک ئەو کانزا پاڵفتەیەش وایە کە خاوێن و پاکژ دەکرێتەوە و خەڵکی سوودی لێ دەبینن، جا خوای گەورە ھەروەک ئەم نموونانەی بۆ ھێناونەتەوە، بەھەمان شێوە نمونەی تر دەھێنێتەوە تاوەکو ھەق و ڕاستی لە باتڵ گومڕایی بۆ خەڵکی ڕوون بێتەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە