سورەت 12 · جوزء 12
سورة يوسف · 12:6
وَكَذَٰلِكَ يَجْتَبِيكَ رَبُّكَ وَيُعَلِّمُكَ مِنْ تَأْوِيلِ الْأَحَادِيثِ وَيُتِمُّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكَ وَعَلَىٰ آلِ يَعْقُوبَ كَمَا أَتَمَّهَا عَلَىٰ أَبَوَيْكَ مِنْ قَبْلُ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْحَاقَ ۚ إِنَّ رَبَّكَ عَلِيمٌ حَكِيمٌ
به‌و شێوه‌یه‌ش خوای په‌روه‌ردگارت تۆ دیاری ده‌کات و هه‌ڵتده‌بژێردیت (بۆ پێغه‌مبه‌رێتی) و هه‌ندێك لێکدانه‌وه‌ی خه‌وت فێر ده‌کات ونیعمه‌ته‌کانی خۆیت به‌سه‌ردا ته‌واو ده‌کات و هه‌روه‌ها به‌سه‌ر نه‌وه‌کانی یه‌عقوبیشدا، هه‌روه‌ك چۆن پێشتر نیعمه‌ت و پله‌وپایه‌ی بڵندی به‌خشی به‌باپیرانت که ئیبراهیم و ئیسحاقن، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت زانا و دانایه.
تەفسیر
- ئەی یوسف - هەروەك چۆن ئەو خەوەت بینیوە، ئاواش پەروەردگارت هەڵیبژاردویت بۆ پێغەمبەرێتی، وە مانا و لێكدانەوەی خەونەكانیشت فێر دەكات، وە نازو نیعمەت و بەخششی خۆی بە پێغەمبەرێتی بۆ تەواو دەكات، هەروەك چۆن ناز و نیعمەت و بەخششی خۆی لەپێش تۆ تەواو كرد بۆ باوباپیرانت بۆ (ئیبراهیم) و (ئیسحاق)، بێگومان پەروەردگارت زانا و شارەزایە بەتەواوی دروستكراوەكانی، وە دانا و كاربەجێیە لە كاروبارەكانیدا.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە