سورەت 12 · جوزء 12
سورة يوسف · 12:5
قَالَ يَا بُنَيَّ لَا تَقْصُصْ رُؤْيَاكَ عَلَىٰ إِخْوَتِكَ فَيَكِيدُوا لَكَ كَيْدًا ۖ إِنَّ الشَّيْطَانَ لِلْإِنْسَانِ عَدُوٌّ مُبِينٌ
باوکی وتی: ڕۆڵه گیان خه‌وه‌که‌ت مه‌گێڕه‌وه بۆ براکانت، نه‌وه‌کو به‌هۆی ئه‌وه‌وه فێڵێکت لێبکه‌ن و تووشی به‌ڵایه‌کت بکه‌ن (چونکه ئه‌م خه‌وه داهاتوویه‌کی بڵند بۆ تۆ ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانیش حه‌سوودیت پێده‌به‌ن) به‌ڕاستی شه‌یتانیش دوژمنێکی ئاشکرای ئاده‌میزاده.....
تەفسیر
یەعقوب بە یوسفی كوڕی وت: ئەی كوڕی شیرینم، خەوەكەت بۆ هیچ كام لە براكانت مەگێڕەوە، ئەگەر بزانن حەسودیت پێ دەبەن، ئەو كاتە لەحەسودیدا پیلانت بۆ دادەڕێژن تاوەكو لەناوتبەرن، بەڕاستی شەیتان دوژمنێكی ئاشكرا‌و ڕوونی مرۆڤە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە