سورەت 12 · جوزء 12

سورة يوسف · 12:32

قَالَتْ فَذَٰلِكُنَّ الَّذِي لُمْتُنَّنِي فِيهِ ۖ وَلَقَدْ رَاوَدْتُهُ عَنْ نَفْسِهِ فَاسْتَعْصَمَ ۖ وَلَئِنْ لَمْ يَفْعَلْ مَا آمُرُهُ لَيُسْجَنَنَّ وَلَيَكُونًا مِنَ الصَّاغِرِينَ

ئینجا ژنه‌که وتی: ئه‌وه ئه‌و که‌سه‌یه که ئێوه لۆمه‌و سه‌رزه‌نشتی منتان ده‌کرد له باره‌یه‌وه و سوێند به‌خوا بێگومان من هه‌وڵمدا له خشته‌ی به‌رم، که‌چی ئه‌و هه‌ر خۆی گرت و پاك وخاوێنی ویست، سوێند به خوا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی من فه‌رمانی پێده‌ده‌م نه‌یکات، ئه‌وه به‌ڕاستی به‌ند ده‌کرێت و زه‌لیل ده‌بێت و به‌که‌م ته‌ماشا ده‌کرێت.

تەفسیر

ژنەکەی عەزیزی میسر کاتێک ئەو ژنانەی بەو حاڵەوە بینی پێی وتن: ئەوە ئەو لاوە بوو کە ئێوە بە ھۆیەوە تانە و تەشەرەتان لێدام کە خۆشەویستی چووبویە نێو دڵمەوە، بێگومان من داوام لێکرد و فرت وفێڵم کرد بۆ ھەڵخەڵەتاندنی، بەڵام ئەو ڕازی نەبوو بە داواکەم، ئەگەر بێتو ئێستاش ئەوەی من فەرمانی بەسەردا دەکەم جێ بەجێی نەکات ئەوا دەیخەمە زیندانەوە و زەلیل و ڕسوایش دەکرێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە