سورەت 12 · جوزء 12

سورة يوسف · 12:31

فَلَمَّا سَمِعَتْ بِمَكْرِهِنَّ أَرْسَلَتْ إِلَيْهِنَّ وَأَعْتَدَتْ لَهُنَّ مُتَّكَأً وَآتَتْ كُلَّ وَاحِدَةٍ مِنْهُنَّ سِكِّينًا وَقَالَتِ اخْرُجْ عَلَيْهِنَّ ۖ فَلَمَّا رَأَيْنَهُ أَكْبَرْنَهُ وَقَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ وَقُلْنَ حَاشَ لِلَّهِ مَا هَٰذَا بَشَرًا إِنْ هَٰذَا إِلَّا مَلَكٌ كَرِيمٌ

جا کاتێك ژنه‌که‌ی عه‌زیزی میسر توانج و پلاره‌که‌ی ئه‌وانی بیست، ئه‌ویش ناردی به شوێنیانداو جێگه‌یه‌کی خۆشی بۆ ئاماده کردن، چه‌قۆشی دایه ده‌ستی هه‌ریه‌که‌یان، ئینجا فه‌رمانیدا به یوسف و وتی: ئاده‌ی وه‌ره ده‌ره‌وه بۆ لایان (با بتبینن) و جا کاتێك بینیان به گه‌وره‌و گرنگیان زانیو (الله اکبر) یان بۆ کردو به بێئاگایی ده‌ستی خۆیان بڕی وتیشیان: پاکی و بێگه‌ردی ودووری له هه‌موو ناته‌واویه‌ك شایسته‌ی خوایه که ئه‌مه‌ی دروست کردووه‌! ئه‌مه به‌شه‌ر نیه‌، ته‌نها فریشته‌یه‌کی جوان و به‌ڕێزه و هیچی تر نیه‌.

تەفسیر

کاتێک ژنەکەی عەزیزی میسر گوێی لە فرت وفێڵ و تانەو تەشەری ئەو ژنانە بوو کە لێیان داوە، ناردی بەشوێنیاندا و بانگی کردن تاوەکو ئەوانیش بە چاوی خۆیان جوانی یوسف ببینن ئەو کاتە بیانوویەکی پێ ڕەوا دەبینن، بۆیە بۆ ھەریەکەیان ڕایەخ و پاڵشتێکی ئامادە کرد، وە چەقۆیەکی دابەدەستی ھەریەکەیانەوە تاوەکو ئەو میوەیەی بۆیان دەھێنێت پێی لەت بکەن، جا کاتێک ئەوان سەرگەرمی میوە خواردن بوون، ژنەکەی عەزیزی میسر وتی بە یوسف (سەلامی خوای لێ بێت): ئێستا وەرە دەرەوە بۆ ناویان، ئەمجا کاتێک یوسف ھات و ئەویان بینی بە شتێکی گەورە و بێ وێنەیان دانا و لەتاو جوانی یوسف حەپەسان و ئاگایان لەخۆیان نەما و دەستی خۆیان لەت و پەت کرد و وتیان: پاکوبێگەردی بۆ خوا، ئەم لاوە جوانە مرۆڤ نییە، چونکە ئەم جوانی و قەشەنگییە لە مرۆڤدا نەبینراوە، بەڵکو ئەم لاوە فریشتەیەکی بەڕێزی جوان و ڕێکوپێکە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە